روسیا ژماره‌ى یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان زیاد ده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى خاڵه چاودیرییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان روسیا وسوپای سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه دیمیتری (سونت سۆڤ) به‌رپرسی سه‌ربازی روسیا له سوریا رایگه‌یاند، یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى نێردراون كه پێكهاتوون له 300 سه‌رباز بۆ به‌هێزكردنی خاڵی چاودێری هاوبه‌شی نێوان روسیا و هێزه‌كانی سوپای سوریا، وئه‌ندامانی یه‌كه‌كه پابه‌ند ده‌بن به ئاگربه‌ست و پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌ك بۆ دانیشتووانی حه‌سه‌كه.
باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كه سه‌ربازییه‌كه گه‌یشتووه‌ته یه‌كێك له خاڵه‌كانی چاودێری حه‌سه‌كه و ئامانجی سه‌ره‌كی هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، به‌ئامانجی دروستكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی روسی له خاڵه‌كانی چاودێری حه‌سه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.