سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ڵێت: حزبه‌كه‌ى ره‌شنوسى په‌یڕه‌وى لامه‌ركه‌زیى پێشكه‌شى پارتى كردوه و له‌ئێستادا له قۆناغى گفتوگۆدان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشیان به پرۆژه‌ى به هه‌رێمكردنى سلێمانییه‌وه نییه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى لهوهكردوه: ئه‌و ره‌شنوسه‌ى یه‌كێتى بۆ لامه‌ركه‌زى ئاماده‌ى كردوه له مانگی 11 ساڵی رابردوه‌وه پێشكه‌شی پارتی كراوه، ره‌نگه پرۆژه‌كه داوایه‌كی نوێ بێت به‌ڵام پاڵپشته به یاسای ژماره 3ی ساڵی 1992ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
باسى له‌وه‌شكردوه: له هه‌مو هه‌مواره‌كانی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا هاتوه و له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌میش هاتوه، به‌ڵام له‌و ره‌شنوسه ئامانج و سوده‌كانی ورده‌كارییه‌كانی تێدا دیاریكراوه، ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ گفتوگۆكردنه و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له‌كاتێكدا ده‌بێت كه بودجه‌یه‌كی رێكخراو هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی بدات.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمكردنى سلێمانییه پیره وتى:ئه‌و پرۆژه‌یه په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نییه و نه له‌ئارادایه و نه كه‌س باسی كردوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش باسی بكات به لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و دوو لایه‌نه سیاسییه‌وه نییه.