فراكسيۆنى یه‌كێتى داواى راده‌ستكردنى نه‌وت به‌ به‌غدا ده‌كات

فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات ده‌ستبكات به‌ راده‌ستكردنى نه‌وت و نیازپاكى پیشان بدات، داواش له‌ حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌كات موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت.
فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن نیازپاكى پیشان بدات و ده‌ستبكات به‌ راده‌ستكردنى نه‌وتى خاو به‌ حكومه‌تى فیدراڵ، به‌و بڕه‌ى كه‌ له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021دا هاتوه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌نجامدانى هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بۆ نیازپاكى و مسۆگه‌ركردنى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.
فراكسیۆنى یه‌كێتى جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: هه‌روه‌ها داوا له‌ حكومه‌تى عێراقیش ده‌كات شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردولا كه‌ كاریگه‌رى ئیجابى له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌بێت.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .