شاره‌زایانى ئه‌رده‌نى باس لهوهدهكهن، به‌پێى ئاماژه‌كان كۆرۆنا به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ى دوو مانگى داهاتودا.
رۆژنامه‌ى “ده‌ستور”ى ئه‌رده‌نى له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ندازیارانى بۆماوه‌یى ئه‌رده‌نى باسیان لهوهكردوه، ئه‌گه‌رى نه‌مانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به نه‌وه نوێكانیشیهوه ئه‌گه‌رێكى راسته‌قینه‌یه له‌ماوه‌ى دوو مانگى داهاتودا.
ئه‌وه‌ش هاتوه: ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و ئاماژانه‌ى له‌ناو خانه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤدا كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێچوه ده‌ركه‌وتوه و ئه‌وه‌ش پیشان ده‌ده‌ن په‌تاكه به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت.
كۆمه‌ڵه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسیان لهوهكردوه: زۆرینه‌ى زانایان ته‌ركیز له‌سه‌ر پرۆتین و خێرایى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرنگترین ناوچه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌بیر كردوه كه وه‌ك چه‌ك به‌كارى ده‌هێنێت، ئه‌ویش ناوچه‌ى ORF.
ناوچه‌ى ORFى ڤایرۆس گرنگترین ناوچه‌ى RNAى ڤایرۆسه‌كه‌یه كه رێژه‌ى مه‌ترسى ئه‌و ڤایرۆسه دیارى ده‌كات.