له په‌راویزی سه‌ردانه‌كه‌ی خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا ،پێش نیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه‌له پیرمام له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه
كه‌ناڵى كوردستان 24 بلاویكردوهتهوه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منی تاوتویێ كراوه و كه‌مێك پێش ئێستاش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خولووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌ستیپێكرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری به‌رگری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ده‌بێت.