سه‌لما فاتیح: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ نایاسایى چه‌ندین شوقه‌ى دابه‌شكردوه‌

سه‌لما فاتیح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات: وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا و رێنمایه‌كان چه‌ندین شوقه‌ی دابه‌شكردوه‌ له‌ شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه‌، له‌كاتێكدا چه‌ندین خێزان له‌ساڵى 2013ه‌وه‌ فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه‌.
سه‌لما فاتیح له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك داوایه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى كردوه‌ و نوسیویه‌تى: تكایه‌ ئه‌م  نایاساییه‌ رابگرن، سه‌دان خێزان به‌ هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌وه‌ له‌ ساڵی 2013 فۆڕمی نیشته‌جێبونیان پڕكردوه‌ته‌وه‌ و به‌ هیوان له‌ كرێچێتی رزگاریان بێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: به‌ڵام وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌یاسا و رێنماییه‌كان چه‌ندین شوقه‌ی دابه‌شكردوه‌ له‌ شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه‌ به‌بێ وردبینی و به‌بێ فۆڕم له‌بری ناوه‌ یه‌ده‌گه‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ پڕه‌ له‌ ناعه‌داله‌تی بۆیه‌ تكایه‌ رایبگرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: ئێمه‌ش هه‌مو رێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ رێگرتن له‌م گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .