• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, ئازار 31, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا تێدەپەڕێت

75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا تێدەپەڕێت

by بەرێوەبەر
كانونی دووه‌م 22, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

کۆماری مەھاباد یان کۆماری کوردستان لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٦ لەرۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەمممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئاگری-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار راستە بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێکەوتبوو، ئەو ململانێیەی لەنێوان ئەمریکا و سۆڤییەت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندیی ئێران دەرھێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.

بۆچوونی سۆڤیەت

ھێزەکانی سۆڤیەت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی ١٩٤١ ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤییەت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. ھێزیان لە نزیک مەھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی چالاکیی (دۆستانە) وە، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازی‌یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.

دامەزراندنی کۆمار

لە ئەیلولی ١٩٤٥، قازی محەمەدو سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەورێزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤییەت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤییەت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژھەڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەممەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە ١٥ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مەھابادی کوردیی دامەزرێنرا.

لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦، قازی محەممەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند. ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:

  • زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندن‌و خوێندن‌و ئیدارە
  • ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
  • ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن
  • یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان
  • یاسایەک ھەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکارو کەسایەتییە باڵاکان دا بکات

وەزیرەکان

وەزیری وەزارەتناوی وەزیر
سەرۆک وەزیرانحاجی بابە شێخ
وەزیری جەنگسەیفی قازی
وەزیری ناوخۆمحەممەد ئەمین موعینی
وەزیری ئابووریئەحمەد ئیلاھی
وەزیری پۆست و تەلەگرافکەریمی ئەحمەدیان
وەزیری فەرھەنگمەنافی کەریمی
وەزیری (تەبلیغات)سەدیقی حەیدەری
وەزیری کارخەلیلی خوسرەو
وەزیری بازرگانی (تیجارەت)حاجی مەستەفای داودی
وەزیری وەرزێڕی (کشتوکاڵ)مەحموودی وەلی زادە
وەزیری ڕێگاوبانئیسماعیلی ئیلخانی زادە
وەزیری (بیھداری)سەیید محەمەدی ئەیوبیان
وەزیری (موشاویر)عەبدولرەحمانی ئیلخانی زادە
وەزیری دادمەلا حوسێنی مەجدی

کۆتایی کۆمارەکە

لە ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤییەت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی دابڕانی کۆماری مەھاباد لە سۆڤییەت و دواجار بووە ھۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەممەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەم‌و سەرچاوەی داراییان نەماو شێوازی ژیانیان بەھۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی دارایی و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەماو خێڵەکان ھیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەممەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی‌یان بەجێ دەھێشت. لە ٥ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە ١٥ی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران ھاتە ناوچەکە و دەستی بەسەر مەھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردی‌یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردی‌یان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧، قازی محەممەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مەھاباد لە سێدارە درا.

دواھات

مستەفا بارزانی، لەگەڵ پێشمەرگەکانی کە لە کوردستانی عێراقەوە ھێنابوونی، بەشێکی سوپای کۆماریان پێکھێنا. دوای رووخانی کۆمارەکە، زۆربەی سەربازەکان و چوار ئەفسەر (سەرھەنگ عێزەت عەبدولعەزیز، سەرھەنگ مستەفا خۆشناو، سەروان محەممەد مەحموود قودسی و سەرگورد خەیروڵڵا عەبدولکەریم) بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ عێراق. دوای ھاتنەوەیان بۆ عێراق، ئەو چوار ئەفسەرە سزای کوشتنیان بەسەردا سەپێنرا و تا ئێستاش وەک شەھیدی قارەمانی شەرەفمەندی کوردستان ناودەبرێن. چەندسەد سەربازێک لەگەڵ بارزانیدا مانەوە و لە ماوەی ئەو رێڕۆیشتنە پێنج ھەفتەییەیاندا کە بەرەو ئارزبایجانی سۆڤییەت گرتیانە بەر، ھەموو ھەوڵەکانی سوپای ئێرانیان بۆ رێلێگرتنیان تێکشکاند. لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٨، مستەفا بارزانی گەڕایەوە بۆ کوردستانی عێراق، و خەباتی دەستپێکردەوە. مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کودستان، لە مھاباد لەدایک بووە

ھۆکارەکانی سەرنەکەوتن

ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، لە کتێبەکەیدا «کۆماری کوردیی مھاباد» دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری کوردستان ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنھا چانسیان، ھێزی سوپای سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالین و سۆڤییەت وایکرد زوربەی ھێزە رۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەممەد، ھەرچەندە نکۆڵیی لەو راستییە نەئەکرد کە لە رووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤییەت بەستووە، ئەوەی رەتئەکردەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، رایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤییەت لەقەڵەمدا. ھەروەھا، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو، و ھاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش رایگەیاندبوو، خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاریی دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤییەتەوە وەریدەگرت.(کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هەستی نیشتیمان پەروەری لەلایەن خێڵەکان) ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوە و داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن. لە رووی داراییەوە مھاباد نشوستی ھێنا و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە رووی داراییەوە ھاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران،وەلاوازی دیبلۆمانسی سەرکردە کوردەکان لەبەرامبەر ئێران بۆ دەرەوەی وڵات هۆکارێکی تر بوو بۆ لەناوچوونی کۆمار.

ShareTweetShare
Previous Post

وەزارەتی دارایی: موچەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت

Next Post

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی 2020ی ئاشكرا كرد

بەرێوەبەر

Next Post
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی 2020ی ئاشكرا كرد

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی 2020ی ئاشكرا كرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ