سایتی بۆڵدسكای بڵاویكردەوە ، چای هەنار كە لەدەنكەكەی یان لە توێكڵەكەی دروستدەكرێت بە تێكەڵكردنی لەگەڵ چای سروشتیدا ، سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
ئەو سایتە بە پشت بەستن بەلێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشەی زانایانی هەردوو زانكۆی ستەیت نیوجێرسی و تێنیسی بڵاوی كردوەتەوە، خواردنەوەی چای هەنار بەرگری لەش بەهێز دەكات و زۆربەی ڤایرۆسە زیانبەخشەكان لەناو دەبات و دژ بە هەوكردنیشە.
رونیشیكردەوە، لەبەر ئەوەی بەرگری لەش بەهێز دەكات چای هەنار بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەكار دەهێنرێت، و رێگری دەكات لەوەی توشی نەخۆشییەكانی بەكتریا و ڤایرۆس بیت .
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، چای هەنار لە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ و زەهایمەر دەتپارێزێت و بەهەمان شێوە رێگرە لە زیادبونی كێشی لەش و بەسودە بۆ ئێسك .