نوێترین هەواڵ

عیراق.. به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ 900 ملیۆن پێی سێجا له‌ رۆژێكدا به‌رزده‌كرێته‌وه‌

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان داناوە، بۆ ئه‌وه‌ی 900 ملیۆن پێی سێجا غاز لە رۆژێکدا، لە کێڵگەکانی غاز لە پارێزگاکانی بەسره‌، میسان و زیقار بەرھەمبھێندرێت.
لەمبارەیەوە حامد یونس بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە وەزارەتی نەوت، پلانێکی نوێی بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەکانی نەوت و غازی پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار داناوە و وتی: “بەپێی پلانەکە، 400 ملیۆن پێی سێجا غاز لە رۆژێکدا لە کێڵگەی ئەرتاوی لە بەسرە و 500 ملیۆن پێی سیجا غاز لە رۆژێکدا لە کێڵگەکانی غاز لە پارێزگاکانی میسان و زیقار، بەرھەم دەھێندرێت”.
حامد یونس وتیشی: “ھەوڵدەدەین ئەو بڕە غازەی کە بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبای وڵاتەکەمان پێویستە، لە ئێران ھاوردە بکەین”.
عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا پشت بە ھاوردەکردنی غازی ئێران دەبەستێت.
بەم دواییانە ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق بەرێژەی 40 لەسەدا کەمکردووەتەوە ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا عێراق قەرزە کەڵەکەبوونی سەری بە ئێران نەداوەتەوە کە پێنج ملیار دۆلارە.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .