نوێترین هەواڵ

حكومه‌تى به‌غدا نیوه‌ى شایسته‌ دارایه‌كانى جوتیارانى هه‌رێم خه‌رج ده‌كات

ئه‌ندامێكی كوردی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد،حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه‌ به‌ زووترین كات 286 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج بكات.  
ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، بڕیاریدراوه‌ به‌ خه‌رجكردنی 286 ملیار دیناری گه‌نمی ساڵانی (2014_2015_2016)ی جوتیارانى هه‌رێم كه‌به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ دواكه‌وتبوو.
وتیشى، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ ده‌كاته‌ نیوه‌ی شایسته‌ى جوتیاران، داواشیكرد به‌زوترین كات ئه‌وه‌لیاته‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن، چونكه‌ به‌زووترین كات دابه‌ش ده‌كرێت. 

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .