هۆشیار عه‌بدوڵا: خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێم ته‌نها پێویستی به‌ واژۆی وه‌زیری دارایی ده‌بێت

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا برگه‌یه‌ك جێگیركرا كه‌ خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پێویستی به‌ واژۆی وه‌زیری دارایی بێت و ده‌ڵێت : هه‌فته‌ی داهاتو یاسای بودجه‌ ئاماده‌ ده‌بێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا،ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تى، كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌رباره‌ی ره‌شنوسی یاسای بودجه‌ی 2021 به‌ڕێوه‌چو و به‌ گریمانه‌ی زۆر هه‌فته‌ی داهاتو یاسای بودجه‌ ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێك له‌و هه‌موارانه‌ى له‌ناو ره‌شنوسه‌كه‌دا جێگیركرا ،خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی ساڵی 2021 ته‌نها پێویستى به‌ واژۆی وه‌زیری دارایی ده‌بێت، له‌كاتێكدا ساڵانی رابردو دوو واژۆی پێویست بو، واژۆى وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش.
وتیشى ، سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی ئه‌و برگه‌یه‌ش له‌یاسای بودجه‌دا هه‌مو هه‌موارێك تا له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت یه‌كلایی نابێته‌وه‌ .

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .