مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت: پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا كوردستانی له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش پاراست هێزی پێشمه‌رگه بوو و ئه‌فسانه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى رۆڵه قاره‌مانه‌كانى گه‌لى كوردستان تێكشكا.
مه‌سعود بارزانى له په‌یامێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێ ناوه‌ندی ئیعلامی و سیاسی باسی شه‌ڕی داعش ده‌كرێت، لێره‌دا راستیه‌ك هه‌یه ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیارده‌یه‌كه دوژمنی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیه و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵى ئاسان نییه، چونكه به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه، لایه‌نێكیش به‌ته‌نیا ناتوانێت داعش تێكبشكێنێت و ریشه‌كێشكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: كاتی خۆی له شه‌ڕی داعشدا ئێمه سوپاسی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكامان كرد كه یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایهنانهشمان كرد به جۆرێك به‌شداربون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا به خوێن و قوربانیدانی خۆی كوردستانی له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش پاراست، هێزی پێشمه‌رگه بوو.
مه‌سعود بارزانى باسى له‌وه‌شكردوه: هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته بشارێته‌وه كه ئه‌فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی رۆڵه قاره‌مانه‌كانی گه‌لی كوردستان تێكشكا.