
بیل گه‌یتس دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفتى بوارى ته‌كنه‌لۆژى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى: په‌تاى داهاتو كه له جیهاندا ده‌رده‌كه‌وێت 10 هێنده‌ى په‌تاى كۆرۆنا خراپتر ده‌بێت و جیهانیش ئاماده نییه بۆى.
بیل گه‌یتس له گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى: ئاماده نین بۆ په‌تاى داهاتو به‌ڵام هیواخوازن له دوو ساڵى داهاتودا بارودۆخ بگۆڕدرێت، پێویسته چه‌ندین كار بكه‌ین له‌سه‌ر ڤاكسین و پشكنین و ده‌رمان و چاودێرى و ژینگه.
ئه‌و ملیاردێره پێشى وایه: په‌تاى كۆرۆنا ترسناكه به‌ڵام په‌تاى داهاتو 10 هێنده‌ى كۆرۆنا خراپتر ده‌بێت، بۆیه داوا ده‌كات جیهان ئاماده‌كارى بكات.
گه‌یتس جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: چیتر خه‌ڵك خۆڕ‌اگرى نه‌ماوه و له كۆتاییدایه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى بارودۆخى داراییان خراپه و ناتوانن گره‌نتى خوێندنى منداڵه‌كانیان بكه‌ن، پێشى وایه گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانى ئاسایى لانیكه‌م ساڵێكى پێویسته.