• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
دوو شه‌ممه‌, حوزه‌یران 27, 2022
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
دەبێت بەشێوەیەکیتر سیاسەت لەگەڵ ئەمەریکادا بکەین

دەبێت بەشێوەیەکیتر سیاسەت لەگەڵ ئەمەریکادا بکەین

بەرێوەبەر by بەرێوەبەر
كانونی دووه‌م 29, 2021
in سلایدشۆ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

شێخ جەعفەر

(جۆو بایدن و ئایندەی کورد) ستراتیژییەت و سیاسەتی ئەمریکا لەناوخۆو جیهان، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی لە کۆمەڵێک ئامانجی جۆراوجۆر دەبینێتەوە، کەسەرەکیترین ئامانجیان دابینکردن و بەرنامەڕێژییە بۆ بەرقەراربوونی ئاسایشی ناوخۆیی و ئارامی و سەقامگیری، بە تایبەت پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ووڵاتەکەیان.بەدرێژایی مێژووی حومکڕانیە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا پلانی ستراتیژییەتی درێژخایەن بۆ بەرێوەبرنی ئیدارەیەکی سەرکەوتوو خاڵی گرنگ و هەڵوەستە لەسەرکردن بووە، لە هەموو گۆرانکارییەکانی کۆشکی سپی کە سەرۆکەکان تیایدا گۆڕاون یەک ستراتیژییەت پەیڕەو کراوە لەچوارچێوەی سیاسەتێکی درێژخایەن لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەیان.خۆمان بەهەڵە دادەبەین ئەگەر وابزانین کە سیاسەتی کۆشکی سپی لە پاش 20 ی ئەم مانگەوە گرەنتی هەموو خێر و خۆشییەک دەکات بۆ کورد، لە ڕاستیدا جیاوازییەکان یەکجار زۆرن لە نێوان دید و تێڕوانینەکانی بەڕێزان ترەمپ و بایدن بۆ زۆرێک لە پرسە گرنگەکانی جیهان لە نێوانیشیاندا پرسی کورد، بەڵام هەرچۆنێک بێت گۆڕانکاری سەرۆکێک ناتوانێ ستراتیژییەتی وڵاتێکی وەکو ئەمەریکا سەرلەبەری ئاوەژوو بکاتەوە. گرنگە بۆ ئێمەی کورد کە بە سیاسەتێکی پڕ لە گۆڕانکاری و سەردەمییانە هەڵسوکەوت لەگەڵ جیهان بکەین بە تایبەت ئیدارەی نوێی ئەمریکا، دەکرێ تێبینی زۆرمان هەبووبێ لەسەر ئەدائی ئیدارەی ترەمپ کە لە واقیعدا حزبەکەشی پاڵپشتێکی گەورەی کورد بووە لە مێژوودا، لە هەمان کاتیشدا سەرۆک بایدن بەدۆستی کورد دەناسرێت، کەچی حزبەکەی لەزۆربەی هەلوێستەکانیان لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کوردا نەبووە، بەتایبەتیش لە سەردەمی ئیدارەی ئۆبامادا، ئەوەش دەمانگەێنێتە ئەو دەرئەنجامەی کە کورد دەبێت بەشێوەیەکی تر سیاسەت لەگەل ئەمەریکا بکات، وەک ئەوەی کە هەیە نەوەکو ئەوەی کە حەز دەکا ببێ.سیاسەتی کۆشکی سپی هەرچۆنێک بێ و هەرکەسێک بەڕێوەی ببات ناتوانێت پرسی کورد بباتە پێشەوە مەگەر خۆمان لە ناوخۆدا ئامادەییمان تێدا نەبێ، ئەمەش تەنها لەڕێگای تەبایی و یەکڕیزی و یەک گووتاری ناوخۆیی دەکرێ بەرجەستە ببێ، یەک هەڵوێستیمان بەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان زامنی بەرەو پێشچوونمانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

ShareTweetShare
Previous Post

لیژنەی دارایی: هیچ گۆڕانكاریەك لە موچەدا ناكرێت

Next Post

سەرۆكی كوتلە سیاسیەكان و دارایی پەرلەمان لەسەر پشكی هەرێم كۆدەبنەوە

بەرێوەبەر

بەرێوەبەر

Next Post
سەرۆكی كوتلە سیاسیەكان و دارایی پەرلەمان لەسەر پشكی هەرێم كۆدەبنەوە

سەرۆكی كوتلە سیاسیەكان و دارایی پەرلەمان لەسەر پشكی هەرێم كۆدەبنەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ