
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داوا له ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا ده‌كات، به زوترین كات به‌ندیخانه‌ى گوانتانامۆ دابخات.
لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، گوانتانامۆ هێمای پێشێلكردنی ته‌واوی ستاندارده‌كانی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌ربۆیه پێویسته حكومه‌تی جۆ بایدن به‌زوترین كات ئه‌و زیندانه دابخات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 20 ساڵه 40 موسڵمان به‌بێ دادگایی له‌و زیندانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر بڵاوكرایه‌وه كه پێنتاگۆن سێ زیندانی گوانتانامۆی راده‌ستی دادگای سه‌ربازی كردوه كه تۆمه‌تبارن به ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 2002 و 2003ی ئیندۆنیزیا و ماوه‌ى 17 ساڵه له‌و زیندانه هێڵراونه‌ته‌وه.