سوپاى میانمار دواى كوده‌تاكه‌ى، گه‌مارۆى ته‌لارى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته ده‌دات، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكاش داوا له سوپاى ئه‌و وڵاته ده‌كات به‌په‌له كۆتایى به كوده‌تاكه‌ى بهێنێت.
دواى كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ى میانمار و ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌كى زۆر به‌رپرسى ئه‌و وڵاته له‌ناویاندا سه‌رۆكى حكومه‌ت، سوپا گه‌مارۆى ته‌لارى په‌رله‌مانى داوه و نزیكه‌ى 400 په‌رله‌مانتار ده‌ستبه‌سه‌رن و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه به ئاژانسه‌كانى هه‌واڵیان وتوه، به درێژایى شه‌وى رابردو نه‌یانتوانیوه بخه‌ون له ترسى ده‌ستگیر كردن، داوا ده‌كه‌ن “ئۆنگ سان سو چى” سه‌ركرده‌ى وڵاته ئازاد بكات.
كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ى میانمار دواى ماوه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنى ئه‌و وڵاته دێت كه تێیدا حزبه‌كه‌ى “ئۆنگ سان سوچى” زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا، سوپاش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كوده‌تا پێویست بوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ساخته‌كارى زۆر و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕاى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
لاى خۆیه‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا داواى له سوپاى ئه‌و وڵاته كردوه به په‌له كۆتایى به كوده‌تاكه‌ى بهێنێت و ئۆنك سان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كردوه كه له هه‌ر شوێنێك بێت به‌رگرى له دیمو‌كراتى ده‌كه‌ن و سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بڕیاریداوه كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كوده‌تاكه‌ى میانمار ئه‌نجام بدات.