لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان داوایكرد، پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت كه‌كۆی ده‌كاته‌وه‌وده‌ڵێت، گرنگه ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌وتاووتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ناردنی پڕۆژه‌یاساكه كرد.
لیژنه‌كه به‌پێویستى زانى پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت كه‌كۆی ده‌كاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه دیاری بكرێت و به‌دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بكرێت وئه‌وله‌ویه‌تیش بدرێت به‌چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌گرنگى زانى پڕۆژه‌یاسای بودجه بنێردرێت بۆ په‌رله‌مان تاوه‌كو داهات و خه‌رجی لای په‌رله‌مان و رای گشتی روونتر بێت، و په‌رله‌مانیش له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانیه‌وه‌ده‌توانێت به‌دواداچوون بكات.