
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 7ی ئه‌م مانگه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و پرۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌ر جه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وتیشی: رۆژی 6ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌به‌ران و ستافی كارگێڕی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن سه‌ردانی قوتابخانه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ رۆژی دواتر بكه‌ن، كه 7ی مانگه و رۆژی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمییه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ده‌وامی قوتابخانه‌كان به پابه‌ندبوون و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بێت و دوای كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌بوو، ئه‌وا ناچارن دووباره بڕیاری داخستن بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئه‌وا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كێك له پۆله‌كانی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك تۆمار كرا، ئه‌وا ده‌وامی ئه‌و پۆله راده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر په‌تاكه له قوتابخانه‌یه‌ك بڵاوبووه‌وه، ئه‌وا ده‌وامی سه‌رجه‌م پۆله‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه به ته‌واوی راده‌گیرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر قوتابییه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت، ده‌توانێت له رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكه‌وه خوێندنه‌كه‌ی بكاته ئۆنلاین و ته‌نیا له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان بچێته قوتابخانه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌وامی قوناغه جیاوازه‌كانی خوێندنیش وه‌زیری په‌روه‌رده وتی: هه‌ر قۆناغێك له هه‌فته‌دا ته‌نیا 3 رۆژ ده‌وام ده‌كات.
ئالان حه‌مه سه‌عید باسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ خوێندنی ئەمساڵ سیستمی یەکپۆشی جێبەجێ ناکرێت.