جه‌بار یاوه‌ری ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌خنه له هه‌ندێك سه‌ركردایه‌تى و پیاوى ئایینى شیعه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: هاندانى شه‌قامى عێراقى دژى پێكهاته‌ى كورد مه‌ترسیداره.
جه‌بار یاوه‌ری له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌باره‌ت به قسه‌كانى قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و چه‌ند پیاوێكى ئایینى شیعه باسى له‌وه‌كردوه: هاندانی شه‌قامی عێراقی دژی كورد مه‌ترسیداره، كور تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن نیشتمانى و عێراقى نین، به‌ڵام ته‌نانه‌ت كورد كۆنیش شه‌ڕى ئینگلیزى كردوه له‌به‌سره.
جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه: به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 118 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی شه‌هیدان و برینداران و خانه‌نشینان نه‌گوازراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى تر، 170 هه‌زار كه‌س موچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌شڵێت: هاندانی شه‌قامی عێراقی دژی پێكهاته‌ی كورد مه‌ترسیداره و نازانین ئه‌م ئاڕاسته مه‌ترسیداره بۆ، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هۆی ناكۆكیه‌كان سه‌ر بودجه، داواش ده‌كات له‌و ئاڕاسته دوربكه‌ونه‌وه چونكه خودا‌ش پێی رازی نییه.