عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران مه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌ره‌تا سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگیرێن.
خامنه‌یی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه سزاكانی ههڵگیراوان، تاران سه‌رجه‌م پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ ده‌كات.
وتیشی، مه‌رج و لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی بۆ ئێران له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه هیچ بایه‌خێكیان نییه و گوێیان لێناگرن و ده‌بێت سه‌ره‌تا واشنتۆن هه‌نگاو بنێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌تۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و بیسه‌لمێنێت كه به ته‌واوه‌تی پابه‌نده به بڕگه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه، واشنتۆنیش گه‌مارۆكانی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ساڵی 2015 ئێران رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك واژۆكرد، به پێی رێككه‌وتنه‌كه ئێران چالاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی سنوردار كرد و له به‌رامبه‌ردا سزانێودهوڵهتیهكان له‌سه‌ر تاران كه‌مكرانه‌وه، به‌ڵام ساڵی 2018 ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه و ده‌ستی به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كرده‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵپه‌سارد.