• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: له‌م كابینه‌یه‌دا نۆ ملیۆن مه‌تر دوو جا رێگاوبان قیرتاو كراون

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: له‌م كابینه‌یه‌دا نۆ ملیۆن مه‌تر دوو جا رێگاوبان قیرتاو كراون

by بەرێوەبەر
شوبات 7, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێم دەڵێت، لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، 9 ملیۆن مەتر دووجا رێگاوبان قیرتاو كراوە، لەو چوارچێوەیەشدا (49) پڕۆژە تەواو كراون، لە ئێستاشدا زیاتر لە 129 پڕۆژەی رێگاوبان لە بواری جێبەجێكردندان، كە خۆی لە 440 كیلۆمەتر رێگای دووساید و 10 كیلۆمەتر رێگای یەكسایددا دەبینێتەوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوه‌: “لە كۆتایی ساڵی رابردوودا، بڕی 35 ملیار دینار بۆ حەوت پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان تەرخان كرا و، لە ئێستاشدا كاریان تێدا دەكرێت، هیوادارین بتوانین لەمساڵیشدا بودجەی زیاتریان بۆ دابین بكەین، بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا تەواویان بكەین، كە بەشێكی پڕۆژەی رێگاوبانەكانی نێوان سلێمانی-هەولێر گرێبەستەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ڕابردوو، بەڵام بە چەندین هۆكار كە گرنگترینیان قەیرانی دارایی بووە، تەواو نەكراون”.
وتیشی: “هەر لە سەرەتای ئەم كابینەیەوە، 792 كیلۆمەتر چاككردنەوەی رێگاوبانەكان هەبووە، لەگەڵ هەشت پرد و تونێل، كە ئێستا لە بواری جێبەجێكردندان، هەروەها زیاتر لە 800 كیلۆمەتر رێگای گوندەكان بە بەردەوامی  كاری تێدا دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا (49) پڕۆژە تەواو كراون و زیاتر لە 129 پڕۆژەی دیكەی ڕێگاوبانیش لە قۆناغی جێبەجێكرداندان، كە خۆی لە 440 كیلۆمەتر رێگای دووساید و 10 كیلۆمەتر رێگای یەكسایددا دەبینێتەوە”.
سەبارەت بە یەكەكانی نیشتەجێبوونیش، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، كە وەزارەت چاوەڕێی دابینكردنی بوجەیە بۆ تەواوكردنی ئەو یەكە نیشتەجێوونانەی كە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم خراونەتە بواری جێبەجێكرنەوە. رەتیشی كردەوە كە هیچ یەكەیەكی نیشتەجێبوون دابەش كرابێت، وەك ئەوەی لە هەندێك شوێن باس كراوە.

ShareTweetShare
Previous Post

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی له‌ باره‌ی به‌شێك له‌ موچه‌خۆرانه‌وه‌ راگه‌یاند

Next Post

پارێزگاری نوێی هەولێر: ناوی پارێزگار دەگۆڕین بۆ خزمەتكار

بەرێوەبەر

Next Post
پارێزگاری نوێی هەولێر: ناوی پارێزگار دەگۆڕین بۆ خزمەتكار

پارێزگاری نوێی هەولێر: ناوی پارێزگار دەگۆڕین بۆ خزمەتكار

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ