جه‌مال محه‌مه‌داوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: حكومه‌ت به‌رپرسه له كۆنترۆڵنه‌كردنى ده‌روازه سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواش ده‌كات بڕیارى یه‌كخستنى باجى گومرگى جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌مال محه‌مه‌داوى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ جه‌ختیله‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نییه به بڕیاره‌كانى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و رۆژنامه‌ى كشتو‌كاڵى، هه‌روه‌ها سوره له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: ئه‌و كاڵایانه‌ى له ده‌روازه سنوریه نافه‌رمییه‌كانى “كێلێ، سه‌یرانبه‌ن، ته‌وێڵه و پشته” ده‌هێنرێن به قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دانیان پێدا نه‌نێت، بۆیه پێشنیارمان ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان بنێردرێنه ئه‌و ده‌روازانه و سیستمى ئه‌لكترۆنى په‌یڕه‌و بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، حكومه‌تى ناوه‌ندیش به به‌رپرس له كۆنترۆڵنه‌كردنى ده‌روازه سنوریه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.