نوێترین هەواڵ

پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ له‌ سێ پارێزگا ده‌ستى پێكرد

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئاشكرایكرد: پرۆسه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌منى له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانى به‌غدا، سامه‌را و ئه‌نبار بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش ده‌ستى پێكردوه‌.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ و فراوان له‌ خۆرئاواى به‌غدا و جزیره‌ى كه‌ره‌مه‌ و رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاچه‌ى سه‌رسار ده‌ستى پێكردوه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌: پرۆسه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كانى پرۆسه‌كانى به‌غدا، سامه‌را و ئه‌نبار تێیدا به‌شدارن و به‌هاوكارى حه‌شدى شه‌عبى و پاڵپشتى هێزى ئاسمانى و سه‌رپه‌رشتى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى پرۆسه‌كه‌ شانه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌: بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یه‌ له‌ پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش و كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانى نێوان هه‌رسێ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .