
باره‌گاى پێشكه‌وتوى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان له پارێزگاى كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ هێزێكى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه پێكهێنابێت.
سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ى باره‌گاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ى ده‌وترێت گوایه هێزێكى نوێى هاوبه‌ش له پارێزگاكه پێكهێنراوه و پێشمه‌رگه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت دوره له راستیه‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ى هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونت له‌سه‌ر بارودۆخى كه‌ركوك و هه‌ڕه‌شه‌كان و پێكهێنانى هێز بڵاویده‌كه‌نه‌وه ناڕاسته، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان له كه‌ركوك دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه بارودۆخ جێگیره.
سه‌عد حه‌ربیه له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌كردوه: داوا ده‌كه‌ین بڕوا به‌و پڕوپاگه‌ندانه نه‌كرێت و شوێن به‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه نه‌كه‌ون.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر بڵاوكرایه‌وه گوایه هێزێكى هاوبه‌ش له كه‌ركوك پێكهێنراوه و پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش به‌شێكن له‌و هێزه هاوبه‌شه.