هیوا زاگرۆس به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى “كه‌جه‌كه” ئاشكرایكرد: دواى بۆردومانه‌كانى توركیا له چیاى گاره، دواتر له رێگه‌ى هێلیكۆپته‌ره‌وه هێزى له ناوچه‌كه دابه‌زاندوه.
هیوا زاگرۆس له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه: به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه فڕۆكه‌كانى توركیا بۆردومانى چیاى گاره‌یان له پارێزگاى دهۆك كردوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: هێلیكۆپته‌ره‌كان به‌شداریان له بۆردومانه‌كه‌دا كردوه و دواتر هێزیان له‌ناوچه‌كه دابه‌زاندوه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ئه‌و هێزه و گهریلاكانى په‌كه‌كه دروست بوه، دواى ئه‌وه‌ى به توندى به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه هێزه‌كه‌ى توركیا ناچار كراوه بكشێنه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردوه و هێزیان له‌سه‌ر چیای گاره جێگیركردوه، به وته‌ى خۆیان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌كانی توركیایه.