
كه‌سێك له شارى سلێمانى به زه‌برى چه‌ك دوو خوشك ده‌ڕفێنێت و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیردرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: دایكێك له بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین سكاڵای تۆماركرد كه كه‌سێك هاتۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌زه‌بری چه‌ك دوو كچه‌كه‌ی رفاندوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو دوای گه‌ڕان و پشكنین توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌شكردوه: له ئێستادا تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵانشیكۆف و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.