فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه مه‌ترسى ئه‌وه هه‌بێت سوپاى توركیا هێرش بكاته سه‌ر چیاى شنگال و په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تحیش ده‌ڵێت:هۆشدارییه‌كانى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتیه‌كه له‌خۆڕا نییه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: مه‌ترسی هێرشكردنه سه‌ر شنگال له ئارادا نییه، و ئه‌و قسانه‌ى هادى عامرى له‌و باره‌یه‌وه كردویه‌تى خۆى لێى به‌رپرسیاره.
له‌لایه‌كى تره‌وه، عوده‌ى شه‌علان په‌رله‌مانتارى فه‌تح له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه: توركه‌كان ماوه‌یه‌كى زۆره له باكورى عێراق و ناوچه‌كانى نزیك موسڵن، به‌ڵام كه‌یسى شنگال به‌تایبه‌تى دواى رێكه‌وتنى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌وه‌یه به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌تى دواى قسه‌كانى ئه‌ردۆغان كه دواى رێكه‌وتنه‌كه كردى، هۆشداریهكانى هادى عامرى له‌خۆڕا نه‌بوه و له‌سه‌ر زانیارى وردى هه‌واڵگرى و قسه‌كانى ئه‌ردۆغان بوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندوه: بونى په‌كه‌كه له باكورى عێراق نوێ نییه و له‌سه‌رده‌مى رژێمى پێشوه‌وه له‌و ناوچانه‌ن، حكومه‌تى به‌غدا و هه‌رێمیش هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر په‌كه‌كه كه له خاكى عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا هه‌بوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر دهستدرێژیهكانى توركیا، به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ڵوێستى هه‌ردو حكومه‌ت به‌رامبه‌ر بونى په‌كه‌كه ناڕونه و له‌هه‌مان كاتدا به‌رامبه‌ر دهستدرێژیهكانى توركیاش شهرمانانهیه.