
په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌په‌رله‌مانى عێراق دووپاتیكرده‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021، راده‌ستكردنى نه‌وت و هه‌مو داهاته‌كانیه‌تى به حكومه‌تى عێراق.
مه‌نسور بعێجى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دواكه‌وتنى په‌سه‌ندكردنى بودجه به‌هۆى چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌كاتێكدایه وڵات به‌چه‌ند قه‌یرانێكى گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت جێگاى قبوڵ نیه و ئه‌و لایانانه‌ى بونه‌ته هۆكارى دواخستنى به‌رپرسیارن له‌ئه‌گه‌ر رودانى هه‌رچ كاره‌ساتێك.
وتیشى، ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت وه‌كو هه‌مو پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق نه‌وت و هه‌مو داهاته‌كانى راده‌ستى حكومه‌تى عێراق بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌نگى پێناده‌ین و ناهێڵین یه‌ك دینار بدرێت به هه‌رێم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراشى كرد، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاره عێراقیه‌كان به‌تایبه‌تى په‌رله‌مانتارانى پارێزگاكانى باشور سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم تێنه‌په‌ڕێنن تاوه‌كو نه‌وت و هه‌مو داهاته‌كانى راده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى نه‌كات.