به‌رهه‌م ساڵح: هێرش كردنه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێر پێشهاتێكى مه‌ترسیداره‌

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ رایگه‌یاند  ئه‌و هێرشه‌ وبه‌ئامانجگرتنى شاره‌كه‌ وكه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیى پێشهاتێكى مه‌ترسیدارو وتاوانێكى تیرۆریستیه‌  .
سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌تویتێكدا له‌تۆرى كۆمه‌لایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى ئه‌و هێرشه‌ ى كرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێر وقوربانى لێكه‌وته‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵات ونیشتمانیان ده‌كاته‌ ئامانج.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ، جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌هێز كردنى هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكێشانى تیرۆر باشترین بژارده‌یه‌ وئه‌وه‌ شه‌رى وڵاته‌ دژی تیرۆریستان وله‌یاسا ده‌رچوان .

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .