وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر به‌ڵێنده‌رێكی سڤیل كوژراوه، وچه‌ند ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و چه‌ند به‌ڵێنده‌رێكیان برینداربون .
ئانتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌وان زۆر توڕه‌ن له هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر وله‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندى به مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردوه و پاڵپشتیان بۆ هه‌مو هه‌وڵێك دوپاتكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد بۆسزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره تیرۆریستیه.
ئاشكراشى كرد، به‌پێى ئاماژه‌كان له‌و هێرشه‌دا به‌ڵێنده‌رێكی سڤیل كوژراوه و چه‌ند ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و چه‌ند به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی برینداربون .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوخه‌مى خۆیشى بۆ كه‌سوكاری ئه‌و به‌ڵێنده‌ره ده‌ربڕیوه كه له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه، و به‌هه‌مان شێوه هاوخه‌می خۆى بۆ خه‌ڵكی عێراق و كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ش ده‌ربڕیوه كه به‌ده‌ست ئه‌و كرده‌وه توندڕه‌وه دڕندانه‌یه ئازاریان چه‌شتوه.