دامەزرێنەری نەخۆشخانەی Harley Street Skin ئەو پڕۆگرامە خۆراكیەی خستەڕو كە یارمەتیدەرە بۆ تەمەن درێژی مرۆڤەكان.
ئەمیر خانی بەریتانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش هەمو شتێك دەبێت ئاگاداری ئەو گۆشتانەبین كە دەیانخۆین و دەبێت لە گۆشتی ئەو ئاژەڵ و ماسیانە دوركەوینەوە كە لە كێڵگەكان پەروەردەدەكرێن، چونكە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.
ئەو پزیشكە بەریتانیە وتیشی، دەبێت ئەو خۆراكانە كەمبكرێنەوە كە رێژەی شەكری زۆرە و ئەو خۆراكانە زیاتر بخوێن كە كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی تیادایە وەكو میوە و سەوزە و چەرەسات.
ئامۆژگاریشمان دەكات كالسیۆم و مەگنیسیۆم بخەینە نێو پڕۆگرامی خۆراكەكانمانەوە، چونكە لە شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ دەمانپارێزێت و رێژەی فشاری خوێن كەمدەكاتەوە و داواشدەكات زیادەڕەوی لەبەكارهێنانی خوێدا نەكەین.
ئەو پسپۆرە پێشی وایە، كەمكردنەوەی خۆراكە وزەبەخشەكان دەبێتە هۆی تەمەن درێژی مرۆڤەكان.