سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دادگاییكردنی به‌ندكراوانی بادینان دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی قورسه‌وه.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، باوه‌ڕی نه‌گۆڕم به پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانتارانم بیستوه سه‌باره‌ت به دادگاییكردنی به‌ندكراوانی بادینان، دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی قورس.
دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێر شه‌ش ساڵ زیندانیكردنى سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا)، به‌ڵام جارێ په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه ماوه و دوابڕیار لاى ئه‌وانه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه بریتیه له‌وه‌ى كه ویستویانه ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایش و حكومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنن.