كۆمكارى عه‌ره‌بى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌لێر ده‌كات

ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى كرد، كه‌ به‌موشه‌ك كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو لغه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌.
به‌گرنگیشى زانى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌لاوه‌نرێت له‌پێناو یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى به‌رنگاریه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئه‌و هه‌وڵه‌ چه‌په‌ڵانه‌ى كه‌ ئاسایشى عێراق ده‌كه‌ن ئامانج.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو لغه‌یت پاڵپشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ عێراق له‌ جه‌نگى دژ به‌تیرۆر دووپاتكرده‌وه‌ و وتیشى، پاڵپشتى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین بۆ هه‌رچ هه‌نگاوێك بیگرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى عێراق.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .