وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده و داهاتى مانگى رابردوى فرۆشى نه‌وتى ئاشكرا كرد و به‌پێى داتاكان، نزیكه‌ى 89 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده كراوه و داهاتیش نزیكه‌ى 5 ملیار دۆلار بوه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: له مانگى یه‌كى ئه‌مساڵدا 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه، نزیكه‌ى 86 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوره‌وه نێردراوه و ئه‌وى تر‌ى له كه‌ركوكه‌وه.
به‌پێى هه‌مان به‌یاننامه، هه‌روه‌ها داهاتى كۆى گشتى نه‌وت 4 ملیار و 602 ملیۆن و 609 هه‌زار دۆلار بوه، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش 53 دۆلار و 58 سه‌نت بوه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه: نه‌وت به 29 كۆمپانیاى جیاوازى جیهانى فرۆشراوه و له به‌نده‌ره‌كانى “به‌سره”، “خور عه‌میه” و “به‌نده‌رى جه‌یهان”ى توركیه‌وه هه‌نارده كراون.