ئه‌سیل نوجێفى سه‌ركرده له به‌ره‌ى رزگارى و گه‌شه‌پێدان پێى وایه: حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق هێزه‌كانى توركیاى هێنایه باكورى وڵاته‌وه.
ئه‌سیل نوجێفى له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى لهوهكردوه: حه‌یده‌ر عه‌بادى داواى له توركیا كرد هاوكارى عێراق بكات له شه‌ڕى دژى تیرۆر، له‌به‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌نقه‌ره راهێنه‌رى سه‌ربازى نارده ناحیه به‌عشیقه.
باسى له‌وه‌شكردوه: ئه‌وه‌ى ده‌ستورى ئێستاى دانا داگیركارى ئه‌مریكا بوو، سه‌روه‌رى وڵات له 2003ه‌وه كۆتایى هاتوه، حكومه‌تى مسته‌فا كازمى ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى بكات، به‌ڵام له زۆرێك له مهلهفهكاندا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌ك به‌ده‌ستى هه‌ندێك له میلیشیاكان و هێزه سیاسیه‌كاندا.
ئه‌سیل نوجێفى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كاندا ده‌ڵێت: میلیشیاكان زۆر له‌وه خراپترن كه ئێران ده‌یه‌وێت، تاران ده‌وڵه‌تێكى گه‌وره‌یه و ده‌زانێت كه ناكرێت بارودۆخى ئێستاى عێراق به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام گروپه چه‌كداره‌كان ئه‌وه نازانن و پێیان وایه تا چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بێت ده‌توانن هه‌موو شتێك بكه‌ن.