د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌ڵێت: دوای ده‌رچونی پشكنینه‌كانی گومانلێكراوانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ئه‌نجامه‌كان پۆزه‌تیڤ بون و پێشبینى به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى توشبوان ده‌كه‌ن.
د.دلۆڤان محه‌مه‌د له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز بێته‌وه، چونكه پێشتر رۆژانه 10 تا 15 توشبومان هه‌بو، به‌ڵام ئێستا رۆژانه نزیكه‌ی 50 حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێت.
له‌باره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو باسى له‌وه‌كرد: دواى پشكنین ده‌ركه‌وت ئه‌و 5 كه‌سه‌ى گومانیان له‌سه‌ره توشبوى كۆرۆناى گۆڕاون، هه‌موویان دانیشتوی ناو شاری هه‌ولێرن و ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تا 40 ساڵه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێیان تێدایه، ئه‌و ڤایرۆسه‌ش له شێوه‌ی پێش خۆی خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش به هه‌مان رێوشوێنی پێشوتر به‌ره‌نگاری ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاودێری چڕ كه 40 نه‌خۆش له خۆی ده‌گرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌كرێته‌وه‌و به‌گشتی داواكارین له هاوڵاتیان رێكاره‌كانی خۆپارێزی فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.