
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێم وته‌بێژی حكومه‌ت بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له باره‌ی رێكاره نوێكان و پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ئاشكرا كرد.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و خوێندن راناگیرێت.
به ئاماژه‌دان به هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه، هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری عێراق سنوردار بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، تەنها رێگە بە دیپلۆماتکارەکان و شاندە سیاسییەکان دەدرێت بێنە هەرێمەوە.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دا وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت سزا ده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه پێنج حاڵه‌تی تووشبوون به زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا و رۆژی دووشه‌ممه‌ش 9 حاڵه‌تی دیكه‌ی له هه‌ولێر تۆمار كران و جیا له‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا چه‌ند رۆژێكه رووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه.