وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر كران له ئێران دروستكرابون و ده‌ڵێت: ئێران ئه‌و موشه‌كانه‌ى بۆ گروپه هێرشبه‌ره‌كه دابینكردوه.
نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر توڕه‌ن كه بوه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رباز و هاوڵاتیانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
وتیشى، ئێمه ئێران به به‌رپرس ده‌زانین له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی دامه‌زراوه و سه‌رباز و هاووڵاتیه‌كانیان بۆ ئه‌وان له هه‌موشتێك له پێشتره.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی پلان بۆ دانراو، له‌كات و شوێنێكى گونجاو به كۆمه‌ڵێك رێگه‌ی جیاواز وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌شیان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌بێت.
شه‌وی دووشه‌ممه 15ـی شووبات، 14 مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران و به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی كوژرا و هه‌شت به‌ڵێنده‌ری مه‌ده‌نی و سه‌ربازێكی ئه‌مریكیش برینداربوون و پاشان (سه‌رایا أولیا الدم ) به‌رپرسیارێتی خۆیان له هێرشه‌كه راگه‌یاند.