
عه‌بدولغه‌نى ساعدى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ناوچه‌ى كه‌رخى به‌غدا ده‌ڵێت: ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا 100% مرۆڤ ناپارێزن بۆیه دواى وه‌رگرتنیشى پێویسته به‌رده‌ام بین له به‌ستنى ده‌مامك.
عه‌بدولغه‌نى ساعدى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى وتوه: دابه‌شكردنى ڤاكسین به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه نییه، 10 ده‌وڵه‌تى جیهان كۆنترۆڵى 70%ى ڤاكسینى جیهانیان كردوه، له‌كاتێكدا 130 ده‌وڵه‌تى تر‌ى جیهان له‌نێویاندا عێراق ڤاكسینى به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
باسى له‌وه‌شكردوه: هه‌موان هیواى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م بارودۆخه ناخۆشه كۆتایى بێت به‌ڵام به دوو مه‌رج كۆتایى دێت، ئه‌وانیش به‌ستنى ده‌مامك و دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، كاتێك ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتوه له جیهاندا گه‌یشته 80% ئه‌وا په‌تاكه كۆتایى دێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه ئامۆژگارى هاوڵاتیانیش ده‌كات: ته‌نانه‌ت دواى وه‌رگرتنى ڤاكسین له داهاتودا به‌رده‌وامبن له به‌ستنى ده‌مامك، چونكه ڤاكسین 100% مرۆڤ ناپارێزێت، كاریگه‌رى ڤاكسینه‌كان 70% بۆ 90%ن و ئه‌و 10%ى ده‌مێنێته‌وه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كى ساده توش ده‌بێت بۆیه باشتره خۆت بپارێزیت.