محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 شكست بهێنێت، ئه‌وا په‌رله‌مان ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ى پێش‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
محه‌مه‌د شه‌به‌كى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: په‌رله‌مان له ئیحراجیدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆرینه‌ى چاره‌سه‌ره پێشنیازكراوه‌كانى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به داهاتى نه‌وت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له‌وانه‌یه په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتنى تایبه‌ت به پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2019، كه باس له‌وه ده‌كات پێویسته هه‌رێمى كوردستان داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا بكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه: هه‌رێم به‌و رێكه‌وتنه‌شه‌وه پابه‌ند نه‌بوو، بۆیه پرۆژه یاساى پێشوشى پێشێلكرد، تائێستاش به‌رده‌وامه له كۆسپ دانان له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌قانه‌ى پێشكه‌شكراون له پرۆژه یاساى بودجه‌دا.