
تاڵب موسه‌وى سه‌ركرده‌ى پرۆسه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى دیاله ئاشكرایكرد: پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌وره له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه به هاوكارى سوپا بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش ده‌ستى پێكردوه.
تاڵب موسه‌وى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش ده‌ستى پێكردوه كه 7 لیوا به‌شدارن تێیدا.
رویشیكردوه‌ته‌وه: هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانى سوپا پاڵپشتى ئاسمانى دابین ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ربه حه‌شد به‌شدارن و پاڵپشتى هه‌واڵگرى و لۆجستى دابین ده‌كه‌ن، پێش ده‌ستپێكردنیشى مۆڵگه‌كانى ئه‌و رێكخراوه بۆردومان كراون بۆ ئه‌وه‌ى جوڵه‌یان تووشى شه‌له‌ل بكرێت.
سه‌ركرده‌ى پرۆسه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى دیاله جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: پرۆسه‌كه به هاریكارى و پلاندانان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى ئه‌نبار و فیرقه‌ى 5ى سوپا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر دوو پلان له دوو میحوه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌وانیش میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیاله و میحوه‌رى روبارى دیاله له باكورى خۆرئاواى ناحیه جه‌له‌ولا بۆ سنوره‌كانى جیاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.