• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
من قەیتانی قۆنەرەکانی عبدولکەریم قاسمم”!

من قەیتانی قۆنەرەکانی عبدولکەریم قاسمم”!

by بەرێوەبەر
ئازار 1, 2021
in سلایدشۆ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئارام ئەحمەد

کرمی کتێب،،،،،”من قەیتانی قۆنەرەکانی عبدولکەریم قاسمم”!

ئەگەر خەلکی غەرقی نەزانی و دواکەتویی نەبونایە،ئومێدی خۆیان بە کابرایەکی وەک مەلا مستەفاوە هەڵنەدەواسی، هەتا باسەکە لەسەر مەلا مستەفا نییە، هەرکەسی تریش بوایە کە خاوەنی ئەو باگراوەندە بنەماڵەیی و دواکەوتویی و نەخوێنەواریە بوایە، دیسان هەر هەمان بۆچونم دەبوو، لە هیچ گۆشەیەکی دنیادا نییە نەتەوەیەکی بندەست کابرایەکی نەخوێنەوار، کابرایەک کە نەزانێ واژۆیەک بکات بیکات بە سەرۆکی خۆی.مەلا مستەفاو شۆڕشە چەتەگەریەکەی مەحکوم بوون بە شکست، ئاخر خەبات و تێکۆشان،بۆ ڕزگاری نەتەوەیی ونیشتیمانی کەسانێکی دەوێت کە خاوەنی فکرو زانستی سیاسی و ڕۆشنبیری بەرچاو بن،مێژویان خوێندبێتەوە، مەلا مستەفا ئاشبەتاڵی نەکردایە،مێژووی شۆڕش دەبووە فشە،مێژوی تەواوی شۆڕشەکانی دنیا تێیدا نییە کابرایەکی نەخوێنەوار سەرکردەی بووبێت و سەرکەوتبێت، لێرەوەیە خەڵک دەبێت سەرکۆنەی خۆی بکات نەک مەلا مستەفا ، مادام کردویانە بە سەرۆکی خۆیان،دەبێت باجەکەیشی بدەن کە داتان، وەک چۆن ئێستا خەلکی کوردوستان نزیکەی سی ساڵە باجی هەڵەکانی خۆیان دەدەن کە کوڕەکانی کردە حوکمرانی وڵات.

مەلا مستەفا ئاشبەتاڵ دەکات،دەیان ملیۆن دۆلاری گەلەکەمان دەدزێت و خەلکی ئەدات بەدەم گورگی بەعسەوە، کەچی دوای ڕاپەڕین ئیرەجی مەسجیدی لە سوپای پاسداران دەستی مەسعود دەگرێت ودەیهێنێتەوە هەولێر،ئەگەر کورد هوشیار بوایە دەبوو دادگایی ئەمانەیان بکردایە نەک بۆ جارێکیتر بیانکاتەوە بە سەرۆکو سەردار.مەلا مستەفا فڕی بە شۆڕشەوە نەبووە،سەرەتای سەرهەڵدانی کلکی کەری ماڵە دراوسێی بڕیوە، ئەحمە دئاغاو مەحمود ئاغای کوشتوە، خەرمانی خەڵکی سوتاندوە،هیچ کاتێک نە باوەڕی بە حیزب هەبووە نە بە شۆڕش، وەختێک مەلیک لەسەر پیاوکوشتن وچەتەیی دووری خستەوە بۆ سلێمانی، لەوێ و بە پاڵپشتی برایم ئەحمەدو کاک زیادی کۆیەو، هۆزی شێخ مەحمودو بەدەرەجەی یەکەم میرحاج ڕێ پیشاندەری بوو لەگەڵ کۆمەڵێ ئاغاو دەرەبەگ کە دژی قانوونی ئەسڵاح زەراعی بوون، کردیان بە ژمارەیەکی بێخێر بۆ کورد.هەر لەوکاتەداعیسا پژمان گەورە ساواکی ئێران دێت بۆ لای عەبدولکەریم قاسم ،”ڕەخنەو گلەیی دەکات، کە هەندێ نوسەرو ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامە قسە بە شاو ئێران دەڵێن پێویستە ڕابگیرێن” لەوەڵامدا دەلێت” ئەوە ئازادی بەیانەو من ناتوانم ئەو کارە بکەم” کاتێک پژمان گەڕایەوە شا بەمە ناڕەحەت بوو، هەرئەمەش وایکرد پێشنیاری بۆ شا کرد کە ئەو دەتوانێت ئاژەوەیەک بۆ عەبدولکەریم قاسم بنێتەوە، کە وتی چۆن! وتی لە ڕێگای مەلا مستەفاوە، هەڵسا کۆمەڵێ بڕنەوە کۆنەی عەمبارو پارەیەکی هێناو هاتە لای مەلا مستەفاو مەلا مستەفای قایلکرد بە شەر، هەتا عیسا پژمان دەڵێن ” ئەو شەوەی لای مەلا مستەفا بووم پارەو چەکەکانم دایە، بەیانی کە هەڵسام بڕۆم هەندێ پارەی کرد بە بەر پشتێنەکەمداو وتی ئەوە سەرف بکە بۆ منداڵەکانت، منیش پێم وت ،من دوێنێ سەد ئەوەندەم بۆ هێناوی پاشان من مۆزەفم و موچەم هەیە پێویستیم بە پارەی تۆ نییەو ڕەدم کردوە”.مەلا مستەفا وایزانیوە،هەمووکەس خۆی و بنەماڵکەیەتی سەرقاڵی پارە کۆکردنەوە بن بە خۆفرۆشی و خیانەت و سەرشۆڕکردن،دوای ئەوەیش زانی دەستی قاسمی بۆ ناشکێت هاواریەکرد” من قەیتانی قۆنەرەکانی عبدولکەریم قاسمم”.

بەدبەختیەکە لەوەدایە بە بێ ئەوەی یەک پەرەگرافی لەدوا بەجێمابێت کردویانە بە قوتابخانەو زاناو فەیلەسوف و پاک وبێگەرد، لە کاتێکدا تژیە لە خیانەت و کورد فرۆشی و دزی و چەتەیی و پیاوکوژی.ئێستاش هەمو ساڵێک لەم ڕۆژەدا کە تێیدا لە نەخۆشخانەو لە ئەمریکادا بە نەخۆشی مردوە،هەزاران ئینسانی نەزان و ماستاو چی وپارە خۆرو ئەقڵ جاش کۆدەکەنەوەو دەیبەنە سەر مەزارەکەی و لە میدیاکانەوە کە بە پارەی چەتەیی کار دەکەن خەریکی چەواشەکردنی خەڵک ومێژوون ،ماشینێکی زەبەلاحی میدیاییان خستۆتە گەڕ کە جگە لە درۆ یەک قسەی ڕاست ناکەن.لاوانی ئەم سەردەمە دەبێت بە وریاییەوە سەیری مێژوو بکەن و دەستیان بە ڕاستیەکان بگات، ناکرێت بە هیچ جۆرێک باوەڕ بە بنەماڵەی مافیای بارزانی بکەن و دەبێت بزانن ئەوانە تەنها بەڵا بوون بەسەر شانی کوردەوەو دەستی دەرەکی خولقاندوونی و سوارە وتەنی” کرمی کتێبن”.

ShareTweetShare
Previous Post

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: 5 هەزار ڤاكسین دەگاتە هەرێم

Next Post

كازمی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له‌ گه‌ڵ هه‌رێم بگه‌ینه‌ ئاستی هاوبه‌شی نیشتمانی

بەرێوەبەر

Next Post
كازمی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له‌ گه‌ڵ هه‌رێم بگه‌ینه‌ ئاستی هاوبه‌شی نیشتمانی

كازمی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له‌ گه‌ڵ هه‌رێم بگه‌ینه‌ ئاستی هاوبه‌شی نیشتمانی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ