عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت: ته‌نها بابه‌تى پشكى هه‌رێمى كوردستان ماوه و رێگره له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021.
عه‌لى عه‌لاوى له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى عێراقییه باسى لهوهكردوه: تائێستا شێوه‌ى كۆتایى پرۆژه یاساى بودجه نازانین، به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كى زۆرى تێدا نه‌كراوه، پێویستمان به تێپه‌ڕاندنى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه رێگه‌ی كۆتایی وڵات بزانین.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆژه یاساكه وتى: ئه‌وه‌ى ماوه بابه‌تى پشكى هه‌رێمى كوردستانه كه یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه و رێگره له‌به‌ره‌م تێپه‌ڕاندنى.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به نرخى دۆلاره به‌رامبه‌ر دینارى عێراق عه‌لاوى رونیكردوه‌ته‌وه: نرخی فرۆشتنی دۆلار بڕیاری حكومه‌ته، ئه‌و نرخه‌ی دانراوه دوای چه‌ندین مانگ له تاووتوێكردن و گفتوگۆكردن بوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ناكرێت رۆژانه به‌پێی ئاره‌زو گۆڕانكاری تێدا بكرێت.