پاپا فرانسیسی دوەم، خاوەنی یەکێک لە گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلەکانە لە جیهاندا، بەڵام بۆ ئەوەی هاوکاری مەسیحییەکانی عیراق بکات، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەیفرۆشێت و پارەکەی لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی خوێندنگاو دایەنگەدا، دەداتە مەسیحییەکان.
دانیشتوانی پارێزگای موسڵ بەهۆی شەڕو توندوتیژییەکانی چەکدارەکانی داعش، دوچاری نەهامەتی و ئاوارەیی بونەوە، لەنێویاندا مەسیحییەکانی ئەو پارێزگایەش بێبەش نەبون لەو کارەساتانە، هەربۆیە چەندین خوێندنگاو دایەنگاش توشی داڕوخان و لەناوچون بونەوە، بەڵام مەسیحیەکان چەند بنیاتنانەوەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداو پارەکەشی لەلایەن پاپا فرانسیسەوە تەرخان کرا، کە بەهۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە ئەو هاوکارییەی ئەنجامداوە.