پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی بارزانی كردووه بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێنانه ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
پاپا فرانسیس له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه سه‌ردانی ئه‌وانی له‌بیر نه‌چۆته‌وه و به‌هۆی سه‌ردانی مەسعوود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاتووه‌ته هه‌ولێر و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
پاپا فرانسیس بۆ مسعوود بارزانی گوتیشی: “كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد”.
پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد”