ده‌رمانێكى نوێى دژى په‌تاى كۆرۆنا دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌توانێت له ماوه‌ى 5 رۆژدا توشبو له په‌تاكه رزگار بكات، ئه‌گه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌م ده‌رمانى دژه كۆرۆنا كه له رێگه‌ى ده‌مه‌وه به‌كاربهێنرێت.
پێگه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه: ده‌رمانه نوێكه ناوى “مۆلنۆبیراڤیر”ه و له‌لایه‌ن هه‌ردو كۆمپانیاى “میرك” و “ریجباك”ه‌وه په‌ره‌ى پێدراوه، كه بریتییه له حه‌ب و ئه‌گه‌ر چالاكیه‌كه‌ى سه‌لمێنرا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى نیشانه‌ى په‌تاكه‌یان هه‌یه، ئه‌وا یه‌كێك ده‌بێت له‌و ده‌رمانه زۆر كه‌مانه‌ى كه دژى كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان: ده‌رمانه‌كه كار له‌و به‌شه‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌كات كه له‌رێگه‌یه‌وه خۆى كۆچى ده‌كاته‌وه و زیاد ده‌كات، به‌شداربوان رۆژانه 2 حه‌بیان خواردوه و ئه‌وه‌ش ماوه‌ى 5 رۆژ به‌رده‌وام بوه و دواى پشكنینیان ده‌ركه‌وتوه كه به ته‌واوه‌تى چاكبونه‌ته‌وه.
واین هۆڵمان دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى “ریجباك” ده‌ڵێت: به‌پێى ئاماژه‌كان ده‌رمانه‌كه رێگرى له ڤایرۆسه‌كه ده‌كات خۆى كۆپى بكات له‌ناو جه‌سته‌دا، دروستكه‌رانى ده‌رمانه‌كه‌ش پێیان وایه كه تا كۆتایى ئه‌م مانگه ده‌گه‌نه ئه‌نجامى ته‌واو له‌سه‌ر چالاكیه‌كه‌ى.