
مه‌عسومه ئیپتیكار یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ كاروبارى ژن و خێزان هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى به بازرگانیكردن به ژنان و كچانى ئێرانى و ناردنیان بۆ ئه‌وروپا و به‌كارهێنانیان له فیلمه سێكسیه‌كاندا تۆمه‌تبار ده‌كات.
مه‌عسومه ئیپتیكار له لێدوانێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى له بازرگانیكردن به ژنان و كچانى ئێرانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره تێوه‌گلاون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پاره‌یه‌كى زۆریان هه‌یه، كچانى ئێرانى راده‌كێشن له‌ژێر ناوى خزمه‌تكردنى ماڵان، به‌ڵام دواتر له ڕووى سێكسیه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه ده‌شڵێت: هه‌ندێك جار هه‌زاره‌ها كچى ئێرانى ده‌برێنه ئه‌وروپا و بازرگانیان پێوه ده‌كرێت و فریوده‌درێن و له پیشه‌سازى فیلمه سێكسیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن.