ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی له‌گه‌ڵ بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه، جه‌ختیان كرد له‌سه‌ر دەستوور وەک مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەکە و گەیشتن بە رێکكەوتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان له خستەگەڕی ھەوڵەکان و گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و ھەرێم بۆ بونیادنانەوەی متمانە و کاری ھاوبەش كرده‌وه.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشانی سلێمانی له‌گه‌ڵ بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق كۆبوه‌وه، لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق كرا و بەبایەخەوە باس لە رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا و جەخت لە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی زیاتر کرایەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک.
ھەر لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا دەرچەکانی چارەسەرکردنی بودجە و موچەی موچەخۆرانی ھەرێم خرایەبەرباس. دەستوور وەک مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەکە وگەیشتن بە رێکكەوتن وەسفکرا.
هه‌روه‌ها خستەگەڕی ھەوڵەکان و گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و ھەرێم دووپاتکرایەوە بۆ بونیادنانەوەی متمانە و کاری ھاوبەش، کە ئەم ھەنگاوەش لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا دەبێت.