• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, حوزه‌یران 13, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
نێچیرڤان بارزانی: با هەمومان پەند و وانە لە مێژو و هەڵەكانی رابردو وەرگرین

نێچیرڤان بارزانی: با هەمومان پەند و وانە لە مێژو و هەڵەكانی رابردو وەرگرین

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەهۆی ساڵیادی 11ی ئازاری 1970ەوە دەڵێت: با لەم یادەدا پەند و وانە لە مێژو و هەڵەكانی رابردو وەرگرین و پابەندی دەستور و هاوبەشی و هاریكاریی نێوانمان بین.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا بڵاویكردوەتەوە: ئەمڕۆ بە رێز و شكۆوە یادی پەنجا و یەك ساڵەی رێككەوتنی یازدەی ئازاری 1970 دەكەینەوە كە بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و تێكۆشانی بێوچان و موكوڕی و ئیرادەی بەرزی گەلی كوردستان بوو، لەم یادەدا سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەنێرین.
ئاماژەی بەوەشداوە: رێككەوتنی 11ی ئازار یەكەم بەڵگەنامەی فەرمی بوو لە مێژو‌ی هاوچەر‌خی گەلی كوردستاندا كە حكومەتی عێراقی ناچار كرد لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمیدا هەندێك لە مافەكانی بناسێنێت، هەر چەندە حكوومەتی عێراق دواتر لەسەر بنەمای لۆژیكی هێز لە رێككەوتنەكە پاشگەز بووەوە.
سەرۆكی هەرێم جەختلەوەشدەكاتەوە: لۆژیكی هێز و پاشگەزبونەوە لە رێككەوتنی یازدەی ئازار، لە بەردەوامی شەڕ و هێنانی ماڵوێرانی و كارەساتی زیاتر بۆ عێراق هیچی دیكەی‌ لێنەكەوتەوە، بۆیە با لەم یادەدا هەمومان لە عێراق پەند و وانە لە مێژو و هەڵەكانی رابردو وەرگرین و پابەندی دەستور و هاوبەشی و هاریكاریی نێوانمان بین، تا هەموو كێشەكان چارەسەر بكەین و ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتن و داهاتویەكی باشتر بۆ وڵات و هەمو پێكهاتەكانی مسۆگەر بكەین.

دەقی پەیامەكە
ئەمڕۆ بە ڕێز و شكۆوە یادی پەنجا و یەك ساڵەی ڕێككەوتنی یازدەی ئاداری 1970 دەكەینەوە كە بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و تێكۆشانی بێوچان و موكوڕی و ئیرادەی بەرزی گەلی كوردستان بوو بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر. لەم یادەدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەنێرین كە لەپێناو ئازادیی گەل و وڵاتدا گیانیان بەخشی.
 ڕێككەوتنی یازدەی ئادار یەكەم بەڵگەنامەی فەرمی بوو لە مێژوو‌ی هاوچەر‌خی گەلی كوردستاندا كە حكوومەتی عێراقی ناچار كرد لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمیدا هەندێك لە مافەكانی بناسێنێت. هەر چەندە حكوومەتی عێراق دواتر لەسەر بنەمای لۆژیكی هێز لە ڕێككەوتنەكە پاشگەز بووەوە، بەڵام وەك هەمیشە ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی لە زەبر و زەنگ و هێزی چەك بەهێزتر بوو، تا دواجار هەر ئەو ڕێككەوتنە بووە بنەمای دەسكەوتی گەورەتر لە ڕاپەڕین و فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان.
 لۆژیكی هێز و پاشگەزبوونەوە لە ڕێككەوتنی یازدەی ئادار، لە بەردەوامیی شەڕ و هێنانی ماڵوێرانی و كارەساتی زیاتر بۆ عێراق، هیچی دیكەی‌ لێنەكەوتەوە، بۆیە با لەم یادەدا هەموومان لە عێراق پەند و وانە لە مێژوو و هەڵەكانی ڕابردوو وەرگرین و پابەندی دەستوور و هاوبەشی و هاریكاریی نێوانمان بین، تا هەموو كێشەكان چارەسەر بكەین و ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتن و داهاتوویەكی باشتر بۆ وڵات و هەموو پێكهاتەكانی مسۆگەر بكەین.
 ڕێككەوتنی یازدەی ئادار وەك چۆن بەرهەمی یەكگرتوویی و تەبایی و یەكڕیزی و شۆڕشێكی سەرتاسەریی هەموو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بوو، با یادكردنەوەیشی بكەینە هاندەری تەبایی و یەكڕیزی و پێكەوەكاركردن و هاریكاریی نێوان تەواوی لایەن و پێكهاتەكان لەپێناو پاراستنی دەسكەوتەكان و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی و مسۆگەركردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستاندا.
 نێچیرڤان بارزانی
 سەرۆكی هەرێمی كوردستان
 11ی ئاداری 2021

ShareTweetShare
Previous Post

توشبوانی كۆرۆنا 118 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

Next Post

به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی: ده‌ستور مه‌رجه‌عی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بێت

بەرێوەبەر

Next Post
به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی: ده‌ستور مه‌رجه‌عی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بێت

به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی: ده‌ستور مه‌رجه‌عی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ