رێكخراوى ئۆپێكى تایبه‌ت به وڵاته ههناردهكارهكانى نه‌وت ئاشكرایكرد: له مانگى شوباتى رابردودا عێراق دوه‌م گه‌وره‌ترین زیادكهرى هه‌نارده‌ى نه‌وت بوه و رۆژانه 59 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاترى هه‌نارده كردوه.
رێكخراوى ئۆپێك له راپۆرتى مانگانه‌ى خۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: له مانگى شوباتدا 9 ده‌وڵه‌ت هه‌نارده‌ى نه‌وتیان زیاد كردوه، نێجیریا زۆرترین پشكى به‌ركه‌وتوه كه 161 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بوه و كۆى گشتى هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ى گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیۆن و 488 هه‌زار به‌رمیل، به‌دوایشیدا عێراق دهێت كه رۆژانه 59 هه‌زار به‌رمیلى زیادكردوه و كۆى گشتى ههنادرهى رۆژانه گه‌یشتوه‌ته 3 ملیۆن و 898 هه‌زار به‌رمیل.
رێكخراوه‌كه باسى لهوهكردوه: هه‌روه‌ها 13 ده‌وڵه‌ت له هه‌مان مانگدا هه‌نارده‌یان دابه‌زیوه و كۆى گشتى هه‌نارده‌ى رۆژانه گه‌یشتوه‌ته 24 ملیۆن و 848 هه‌زار به‌رمیل و رۆژانه 647 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه، له‌كاتێكدا مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ رۆژانه 25 ملیۆن و 496 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كراوه.
ئه‌وه‌ش هاتوه: هه‌روه‌ها وڵاته‌كانى “ئێران، فه‌نزویلا، لیبیا، كوێت، جه‌زائیر، گابۆن و كۆنگۆ” له‌و وڵاتانه‌ن به‌رهه‌میان زیادى كردوه، “سعودیه، ئه‌نگۆلا، گینیا و ئیمارات” له‌دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ى هه‌نارده‌یان كه‌میكردوه.